The Orange Door

Sorani

  The Orange Door چیە؟The Orange Door شێوازێکی نوێیە بۆ سوودوەرگرتنی ئافرەتان، منداڵان و گەنجان کە تووشی توندوتیژی ناوماڵ بوون و پەیوەستە بە خێزانەکانی حەوجێ بە پاڵپشتی لە بواری چاودێریکردنی منداڵان یان گەنجاندا بۆ خزمەتگوزاری.   بۆ بەکارهێنانی یارمەتی و خزمەتگوزاری پاڵپشتی The Orange Door نامەی ناساندنت پێویست نیە. 

The Orange Door چ خزمەتگوزارییەکم پێشکەش دەکات؟

پەیوەندی بکە بە The Orange Doorەوە، گەر:
  • هەرکام لە کەسانی نزیکی تۆ، وەک هاوسەر، ئەندامی خێزان، هاوماڵ یان سستەرەکەت لێتدەدات، کۆنتڕۆڵت دەکات یان هەڕەشەت لێدەکات
  • لەبەر کێشەی خێزانی، کێشەی ماڵی، نەخۆشی، هۆگری بە مادە هۆشبەرەکان، ناڕەحەتی یان گۆشەگیری لە بواری منداڵەکانتدا کێشەت بۆ دروست بووە
  • خەمی ئاسایش و تەندروستی منداڵێک یان مێرمنداڵێکتە
  • خەمی ئاسایش و تەندروستی هەرکام لە هاوڕێ یان خزم و کەسەکانتە    
گەر کۆچبەر یان پەنابەریت یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونت نیە، دیسانیش دەکرێ خزمەتگوزاری ئێمە بەکار بێنیت. بارودۆخی کۆچ لەمپەڕ نیە بۆ داوای یارمەتیکردن.  ئەم خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرە.  بەرپرسانی The Orange Door ئاگادار کەوە گەر پێت باشترە تەلەفۆن بکەیت یان لە نزیکەوە خزمەتگوزاری "ناوەندی" (Hub) بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆت بەکار بێنیت.  

وەرگێڕم پێویستە

گەر وەرگێڕت پێویستە، ئەمە بە بەشی خزمەتگوزاری ڕابگەیێنە.  ئەم زانیاریانەی خوارەوە بخە بەردەستی خزمەتگوزاری:  
  • ژمارە تەلەفۆن 
  • زمانی خۆت 
  • زمانی گونجاو بۆ پەیوەندیکردن.  
دواتر وەرگێڕێک تەلەفۆنت بۆ دەکات.  

خزمەتگوزاری The Orange Door بۆ من باشە؟

The Orange Door بەخێرهاتنی هەموو کەسەکان  بە هەموو تەمەن، ڕەگەز، هۆگری سێکسی و تواناییەکانەوە دەکات. ڕێز دەگیرێت لە هەموو کلتوور و ئایینەکان. گەر پێت باشترە بەرپرسەکەت ڕەگەزێکی دیاریکراو (پیاو یان ژن)ی هەبێت، بابەتەکەمان پێبڵێوە.  The Orange Door بۆ دابینکردنی پێداویستییە جیاوازەکانی کەسەکان و خێزانەکان لەگەڵ خزمەتی فرەکلتووری، خزمەتگوزاری تایبەتی "هاوڕەگەزبازی ژن، هاوڕەگەزبازی پیاو، نەنێرنەمێکان، کچەکوڕانی" (LGBTI) و خزمەتگوزاری کەمئەندامان هاریکاری دەکات.  ستافی ئەم خزمەتگوزارییە زانیاری پێویست لەسەر بژاردەکان دەدەن بە تۆ و پەیوەندی تۆ لەگەڵ ناوەدی پەیوەستدا پێک دێنن.  

The Orange Door کجا قرار دارد؟

بۆ بینینی نەخشەی خزمەتگوزاری ناوچەی خۆت سەردانی www.orangedoor.vic.gov.au بکە.

کاتی The Orange Door چۆنە؟

The Orange Door لە 9 بەیانی بۆ 5 پاش نیوەڕۆی ڕۆژانی دووشەممە تاکوو هەینی کراوەتەوە ( لە پشوودانی گشتیدا چالاکی ناکات).

کاتی پشوودانی The Orange Door دەبێ سەردانی کوێ بکەم؟

جگە لە کاتژمێری ئاماژەپێکراو، پەیوەندی بکە بە ناوەندەکانی خزمەتگوزاری خوارەوە:  
  • خزمەتگوزاری ڕەوانەکردنی پیاوان بە ژمارە 1300 766 491 (دووشەممە تاکوو هەینی 8ی بەیانی- 9ی شەو و شەممە و یەکشەممە 9ی بەیانی بۆ 5ی پاش نیوەڕۆ) (ڕاوێژکاری لە ڕێگەی تەلەفۆن توندوتیژی ناوماڵی تایبەت بە پیاوان، زانیاری و خزمەتگوزاری ڕەوانەکردن)  
  • خزمەتگوزای پاڵپشتی توندوتیژی ناوماڵی Safe Steps به ژمارە 1800 015 188 (شەوانەڕۆژی، 7 ڕۆژی هەفتە) تایبەت بە ژنان و منداڵانی قوربانی توندوتیژی ناوماڵ 
  • هێڵیڕێنمای "قوربانیانی تاوان" (Victims of Crime) (بۆ هەموو قوربانیانی تاوان و تاوانی پیاویبەتەمەنی توندوتیژی ناوماڵ) 1800 819 817 (هەموو ڕۆژێ، 8ی بەیانی بۆ 11ی شەو) 
  • "هێڵی فریاکەوتنی دەستدرێژی سێکسی" تایبەت بە قوربانیانی سێکسی بە ژمارە 1800 706 292 (دووشەممە تاکوو هەینی 5ی پاش نیوەڕۆ تاکوو 9ی بەیانی، پشوودانی کۆتایی هەفتە و پشوودانی گشتی 24 کاتژمێرە) 
گەر خۆت یان کەسانی تر کەوتوونەتە بەر مەترسی جیدی، بۆ یارمەتیدانی فریاکەوتن تەلەفۆن بکە بۆ "سێ سفر" (000).